عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری ئێران: من زیندووم

عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران و رابەرایەتی ناردووە و وتووە، "من زیندووم و ئامادەی فیدابوونم."
ئاژانسی هەواڵەکانی فارس راگەیاند، عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە ئیدعا دەکرا لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٣ی حوزەیران شەهید بووە زیندووە و دۆخی تەندروستییەکەی باشە.
لە هەواڵەکە باس لەوە کرا کە عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران و رابەرایەتی ناردووە و وتووە، "من زیندووم و ئامادەی فیدابوونم."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٣ی حوزەیران دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران کرد و ژمارەیەکی زۆر فەرماندەی پلەدار و زانای ناوۆکی ئێرانی کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەندین فەرماندە و زانا شەهید بوون و ئیدعا دەکرا کە یەکێک لەو کەسانەی شەهید بووە عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری گشتی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."